ئه‌م وێنه‌یه هه‌رای نایه‌وه
عێراق 12/12/2019
چاو‌دێر: له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیكاری نه‌خۆشیه‌كانی به‌عقوبه له‌سنوری پارێزگای دیاله، نه‌خۆشێك وێنه‌یه‌ك له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گرێت.
ئه‌حمه‌د عه‌باس چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌چاودێر"ی وت: ئه‌و دكتۆره له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناویدا هه‌ستاوه به‌گرتنی وێنه له‌كاتێكدا ورگی نه‌خۆشه‌كه دڕاوه‌و نه‌شته‌ركه‌ریه‌كه له‌كاتی هه‌ستیاری خۆیدا بووه.
باسی له‌وه‌شكرد: خه‌ڵكی ناوچه‌كه نیگه‌رانن له‌و رووداوه‌و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژی ئه‌و كاره‌ی دكتۆره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه: ته‌ندروستی پارێزگای دیاله ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه له‌وباره‌یه‌وه.