ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وەسبەی بەغداد چی رویدا؟ سەدر هەڕەشەی کشانەوەی کڵاو شینەکان دەکات

عێراق 12/12/2019

ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی بەغداد، چەکدارێک لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستگیرکراو داواتر کوژراو  تەرمەکەی لە مەیدانەکە هەڵواسرا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەو چەکدارە تەقەی لە خۆپیشاندەران کردبوو، بە پێی زانیاریەکان پێنج خۆپیشاندەر کوژراون.

دوابەدوای ئەم روداوە، ساڵح محەمەد عێراقی، نزیک لە موقتەدا سەدر، رایگەیاند ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا، ئەنجامدەرانی ئەوە کارە واتا هەڵواسینی چەکدارەکەی حەشدی شەعبی رادەست نەکرێن، ئەوا ئەوان کڵاو شینەکان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکاندا دەکێشنەوە.

کڵاوشینەکان سەر بە هێزی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدرن و کاریان پاراستین خۆپیشاندەرانە.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، ئەگەر کڵاو شینەکان کە گۆڕەپانەکەدا نەمێنن، ئەوا هێزە ئەمنیەکان سەرکوتی خۆپیشاندەران دەکەن.