لەپێنجوێن خۆپیشاندانە

کوردستان 09/12/2019

چاودێر
كەم كردنەوەی كارەبای نیشتیمانی و زیادبوونی دیاردەی بڕینەوەی داری دارستانەكان و دابەشنەكردنی نەوت، هاووڵاتیانی دانیشتوی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری ناچار بەئەنجامدانی خۆپیشاندان كرد.
عەدنان محەمەد، چالاكوانانی مەدەنی و یەكێك لەدەستەی سەرپەرشتیاری خۆپێشاندانەكە، بە(چاودێر)ی راگەیاند: لەبەیانی ئەمڕۆە دووشەممە دەستمان بەخۆپیشاندان كردووە و بەردەوامین، بەهۆی ئەوەی كە ناوچەكەمان، شاخاوی و ساردە و پێدانی كارەبای نیشتیمانیش كراوەتە 20 سەعاتی رۆژانە.
وتیشی "داواكارین حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی نەوت بەپێنجوێن بكات و چیتر هاووڵاتیان لەرێگەی بڕینەوەی دارەوە، زیان بەسروشتی ناوچەكەمان نەگەیەنن و تا جێبەجێكردنی داخوازیەكانیشمان، رێگای سەرەكی پێنجوێن و سلێمانی، لەنزیك شاخی ملەكەوە چۆڵ ناكەین".
روونیشیكردەوە،" هاوكات رێگا نادەین هیچ بارهەڵگرێك، بچێتە  مەرزەكانی سەیران بەن باشماخ، چونكە تەنیا دوكەڵەكانیان بۆ ئێمەیە".