خێزانەکەی دەمیرتاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون
چاودێر
لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ لای سەڵاحەدین دەمیرتاش، دوێنی شەممە خێزانەکەی دەمیرتاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و بارودۆخی سەرجەمیشیان جێگیرە.
بە پێی زانیارییەکان، تایەیەکی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە تەقیوە و وەرگەڕاون، کە پێک هاتبوون لە: تاهیر دەمیرتاش، باوكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سادییە دەمیرتاش، دایكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، مەهمەت ئاككایا، خەزووری سەڵاحەدین دەمیرتاش، حوسەین ئاككایا، ژنبرای سەڵاحەدین دەمیرتاش و فەسیح توكمەن، زاوای سەڵاحەدین دەمیرتاش.
باشاك دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕایگەیاند: لە پێناو كۆتاییهێنان بەم هەموو ئازار و ناڕەحەتییانەی ڕێگەوبانەكان بۆ سەردانی زیندانیان، داوا لە سیاسییەكان و تەواوی ڕای گشتی دەكەین زیاتر هەستیار بن لەو بابەتەدا.