سودە سەرسوڕهێنەرەكانی‌ خواردنی سیر لەبەیانیاندا

تەندروستی 30/11/2019

سیر لەجۆرە دەرمانییە بەھێزەكانەو تام و بۆنێكی بەھێزی ھەیەو وەك تام خۆشكردن بەكارھێنراوە لەبواری پزیشكی دێریندا.
سیر كانزا تەندروستەكانی وەك فسفۆر، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، زنك، كالیسیۆم، ئاسنی تێدایە سەرباری یۆد، كبریت، كلۆر، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندیشە بەفۆلیك ئەسید، نیاسین، سیامین، ڤیتامین K، ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین B6، سەرچاوەیەكی باشیشە بۆ ئەلیسین، ئەلیساتین1 ، لاستیسین.
سودەكانی خواردنی سیر لەسەر سكی ناشتا لەبەیانیاندا.
1- سستمی بەرگری لەش بەھێزدەكات.
2- خواردنی سیر لەسەر سكی ناشتا چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا دەكات.
3- رێگرە لەگەشەی پەتا.
4- رێگرە لەرەشبونی ددانەكان بەھۆی بونی تایبەتمەندیی دژە بەكتریاوە ، ھەوكردنی لێو، دەم، ناھێڵێت.
5- چارەسەری ڤایرۆسی كەمی بەرگری لەش دەكات.
6- چارەسەری قورحەی گەدە دەكات.
7- ھەوكردنی گەدەو ریخۆڵە ناھێڵێت.
8- چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكات بەھۆی بونی كبریتەوە كەگەشەی وەرەمەكان ناھێڵێت.
9- دەتپارێزێت لەشێرپەنجەی مێشك.
10- رێگرە لەشێرپەنجەی سورێنچك.
11- رێگرە لەپەرەسەندنی شێرپەنجەی پێست.
12- مرۆڤ لەشێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت و ھاندەری مردنی وەرەمەكانە.
13- رێگرە لەشێرپەنجەی سییەكان.
14- شێرپەنجەی گەدە رادەگرێت.
15- گەشەی شێرپەنجەی جگەر ھێواش دەكاتەوە.
16- رێگرە لەشێرپەنجەی قۆڵۆن.
17- رێگرە لەشێرپەنجەی میزەڵدان.
18- چارەسەری ھەستیاری پێست دەكات.
19- پێست دەپارێزێت لەتیشكی خۆر.
20- پێست دەپارێزێت لەپیربونی پێشوەخت.
21- برینی پێست ناھێڵێت.
22- رێگرە لەرووتانەوەی قژ.
23- رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت.
24- رێگرە لەتوشبون بەنەخۆشییەكانی دڵ.
25- بۆ رێگری لەقەڵەویی و دابەزاندنی كێشت باشترە بەیانیان سیر بخۆیت لەسەر سكی ناشتا.
26- بەسودە بۆ رزگاربون لەژەھری گورچیلە.
27- رێگرە لەتێكچونی خانەكانی مێشك كەبەھۆی پیربون و بەساڵاچوونەوە دروست دەبێت.