نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 28/11/2019

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019، بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی.
لەوبارەیەوە، ئاژانسەكانی جیهان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەجۆری برێنت بە 62 دۆلار و 81 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ، بە 63 دۆلار و 17 سەنت بوو.
هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 57 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ، بە 58 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.