قوباد تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بین
چاو‌دێر: جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌فدێك ده‌چێته به‌غداو حكومه‌ت له‌دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه:" بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌فدێك ده‌چێته به‌غدا".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌ته‌واوی مانگه‌كاندا موچه دابه‌شكراوه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".