عێراق

به‌به‌ڵگه‌.. سكاڵا دژ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی تۆمار ده‌كرێت

پێش 3 هەفتە


چاودێر: ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا سكاڵایه‌ك دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تۆمار ده‌كه‌ن.

ئه‌و ژماره‌ له‌ چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه‌ سكاڵاكه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا كردوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  عادل عه‌بدولمه‌هدی ناسنامه‌ی كه‌سێتی فه‌ره‌نسایی هه‌یه‌ و داوایانكردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌ران دادگای بكرێت.