پسپۆڕێكی خۆراك: زەیتی زەیتون چۆن بەكاردێت؟

تەندروستی 18/11/2019

  

چاودێر: تابان رەزا
زەیتی زەیتون بە یەكێك لەباشترین جۆری زەیتی رووەكی دادەنرێت كە خەڵكی بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكاری دەهێنن، كە چەندین  سودی  تەندروستی  هەیە  و هۆكارە بۆ بەهێزبوونی دڵ و ڕێگری لە نەخۆشی شەكرە و جەڵدەی دەماغ دەكات، ئەندازیارێكی خۆراكیش، دەڵێت" ئەگەر زەیتی زەیتون بەپێ رێنماییەكان بەكارنەیەت زیانی بۆسەر تەندروستی دەبێت.

سودەكانی زەیتی زەیتون

لەشكر حمید، ئەندازیاری خۆراك، ئاماژەبەوە بەوەدەكات، زەیتی زەیتون بەیەكێك لە گرنگترین و باشترین جۆری زەیتی ڕووەكی هەژمار دەكرێت، چونكە كۆمەڵێك سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ پسپۆرانی خۆراك ڕایان وایە بە بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاربێت،بەڵام بە پێی ڕێنمای سەلامەتی خۆراك.

ئەوەشی ووت، زەیتی زەیتون هۆكارە بۆ بەهێزبوونی دڵ و ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرەو جەڵدەی دەماغ و نەخۆشی زەهایمەر(لەبیر چوونەوە) و بەرگری لەش و بۆ ڕێگری لە شێر پەنجە، كۆلسترۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت و هۆكارە بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست بە جەستەی مرۆڤ .
جۆرەكانی زەیتی زەیتون و  چۆنێتی بەكارهێنانی
 ئەو ئەندازیارە لەبارەی  جۆرەكانی زەیتی زیتونەوە، دەڵێت" ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون دوو جۆری هەیە: ئەوانەش بریتین لە:
جۆری (Extra Virigin oil )
بۆ خواردنە ساردەكان بەكاردێت بە تایبەتی زەڵاتەو مقبلات یان بۆ ئەو خۆراكانەی پلەی گەرمی بەرزیان پێویست نییە، بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز ناگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر نابێت پلەی گەرمی زەیتی زەیتون بۆ سەرو ۱۲٠ م بەرزبێتەوە، چونكە دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكانی زەیتەكە و تێكچونی پێكهاتەی زەیتەكەو پلەی ترشێتی ئەمەش، دەبێتە هۆی دروست بونی هایدرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونی ماددەی دژە ئۆكسێنەكان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بۆیە نابێت ئەم جۆری زەیتی زەیتونە بۆ سوركردنەوە بەكاربێت.
جۆری دووەم(pomace olive oil)
ئەم جۆرە بەكاردێت بۆ سوركردنەوە بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت باشترین زەیتە بۆتەندروستی مرۆڤ.

 

  (كارگەی ڕۆنی زەیتونی راسان)
  پارێزگای هەڵەبجە