سیاسەتمەدارێكی عیراقی كۆچی دوایی كرد

عێراق 18/11/2019


شەوی رابردوو عەدنان پاچەچی سیاسەتمەداری دیاری عیراقی لە تەمەنی 96 ساڵی دا لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیماراتی عەرەبی كۆچی دوایی كرد
عەدنان موزاحم پاچەچی لە ساڵی 1923 لە بەغدا لەخێزانێكی سیاسی دیاری عیراق لەدایك بوە، عەدنان پاچەچی باوكی سیاسەتمەدارێكی دیاری عیراق بوە لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی عیراقدا
پاچەچی دەرچووی زانكۆی ئەمریكیە لە بەیروت پاشان بۆ تەواو كردنی خوێندنی باڵا روودەكاتە كۆلێژی ڤیكتۆریا كە لەو سەردەمەدا قوتابخانەیەكی گشتی ئینگلیزی بوە لە قاهیرە 
لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولكەریم قاسم وەكو باڵیۆزی عیراق لەنەتەوە یەكگرتوەكان دادەمەزرێت پاشان دەبێتە وەزیری دەرەوەی عیراق لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولسەلام عارف.
پاش رووخانی رژێمەكەی سەدام حوسێن سەرۆكی ئەنجومەنی حوكم وەردەگرێت لەعیراق لە ساڵی 2004 پاشان وەكو بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێتە سەرۆكی پەرلەمانی عیراق.