خۆپیشاندەران رێگەی پێنج كێڵگەی نەوتی دادەخەن

عێراق 18/11/2019


سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس بڵاویكردەوە خۆپیشاندەران ڕێگەی پێنج كێڵگەی نەوتیان داخستوە كە ئەو رێگەیانە كێڵگەكان بە بەندەری ئوم قەسر دەبەستنەوە  لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عیراق
بەگوێرەی سەرچاوەكە خۆپیشاندەران بەیانی ئەمڕۆ ئەو رێگەیانەیان داخست كە دەگەنە كێڵگە نەوتیەكان لە قەزای زوبێر لە خۆرئاوای بەسرە.
ئاشكراشی كردوە رێگەكانی پاڵۆگەی شوعیبە و رێگەی برجسیەیی نەوتی و رێگەی ناوچەی رومێلە و رێگەی ناوچەی بیری 20 نەوتییان داخستوە لە قەزای زوبێر.
لەناوچەی خۆر زوبێر خۆپیشاندەران سەرجەم ئەو رێگایەنەیان داخستوە كە دەگەنە كارگەی شیش و پۆڵا و چیمەنتۆو سەمادی كیمیاوی و هەردوو بەندەری خۆر زوبێر و ئۆم قەسەریان داخستوە 
هەروەك خۆپیشاندەران رێگەی كێڵگەی نەوتی بن عومەری نەوتی یان داخستوە لە ناوچەی دێر لە باكووری شاری بەسرەو رێگەیان نەدا فەرمانبەران بچنە سەركارەكانیان.