مانگرتنی گشتی لە بەغداد دەستیپێكرد و چەندین شەقامی سەرەكی دادەخەن

ڕاپۆرت 03/11/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە خۆپیشاندان لەبەری خۆرهەڵاتی شاری بەغدا دەستیپێكرد وەكو نارەزایەتیەك لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی داواكاری خۆپیشاندەران لەلایەن حكومەتی بەغداوە.
خۆپیشاندەران رێگەكانی شاری سەدر و ناوچەی بنوك یان داخست هەروەك چەند شەقامێكی سەرەكی شاری بەغداو رێگەی نێوان بەغداو كوت یشیان داخست 
داخستنی شەقامە سەرەكیەكانی بەغدا هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایتیەكان لە مەیدانی تەحریر لە شاری بەغدا.
رۆژی شەممە هێزە ئەمنیەكان لەدژی بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكان گازی فرمێسك رێژ وگولەیان بەكارهێنا بەمەبەستی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران كە بەهۆیەوە لەبەغداو باشووری وڵات خۆپیشاندەرێك كوژراو زیاتر لە 200 كەسی دیكە برینداربوون 
وەكو بەرپەرچدانەوەیەك لەدژی هەڵمەتی هێزە ئەمنیەكان وكوژرانی دەیان خۆپیشاندەر لەمانگی رابردوودا گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری بەغدا ئەنجامدرا و دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا گردبوونەوە.
ماوەی مانگێكە دەیان هەزاری عیراقی خۆپیشاندان و نارەزایەتیان دەستپێكردوە لەبەغداو شارەكانی باشووری عیراق وخۆپیشاندەران داوای گۆڕینی ڕیشەیی دەكەن لە سیستمی سیاسی عیراق كە بوەتە هۆی بڵاوبونەوەی گەندەڵی و بێكاری و نەبوونی وخراپی خزمەتگوزاریەكان.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوای لەو وڵاتانە كرد كە راگەیاندراویان بڵاوكردوەتەوەو داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن رێز لە ئیرادەی عیراقیەكان بگرێت داوای لێكردوون دەست وەرنەدەنە كاروباری ناوخۆی عیراق و رێز لەسەروەری ناوخۆی عیراق بگرن.
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعیراق بڵاویكردوەتەوە لە شارۆچكەی ئوم قەسر پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان روویداوە بەهۆیەوە زیاتر لە 120 كەس برینداربوون.
سەرچاوەكەی كۆمسیۆن بڵاویكردوەتەوە هێزە ئەمنیەكان لە نزیك بەندەری ئوم قەسر گازی فرمێسك رێژ و فیشەكیان بەكارهێناوە بەمەبەستی بڵاوپێكردنی خۆپیشاندەران.
ئاشكراشی كردوە زۆربەی بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئوم قەسر كراون بەمەبەستی چارەسەركردنیان. 
لەشاری بەغداش لەكاتێكدا خۆپیشاندەران هەوڵیان دەدات بەسەر ئەو پردەدا بپەڕنەوە كە بەرەو زۆنی سەوز دەچێت و شوێنی بارەگا حكومیەكان و ژمارەیەك لە باڵیۆزخانەی وڵاتانە بە باڵیۆزخانەی ئەمریكاشەوە لەخۆدەگرێت  هێزە ئەمنیەكان گازی فرمێسك رێژو گوولەیان بەكاریان هێنا تا رێگە لەخۆپیشاندەران بگرن و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژراو 88ی دیكە برینداربوون
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەكان خۆپیشاندەران درووشمی بڕوخێ حكومەت ، برۆخی دەسەڵات بروخێت حزبە گەندەڵەكان یان بەرزكردوەتەوە. 
لەشەقامی ئەبو نەواس كە دەڕوانێتە سەر رووباری دیجلە خۆپیشاندەران رێگەیان نەدا هێزە ئەمنیەكان ئەو شەقامە بە پارچەی كۆنكرێتی دابخەن و دەستیشیان گرت بەسەر ئەو كرێنەدا كە هێزەكان بەمەبەستی دانانی پارچە كۆنكرێتیەكان بەكاریان دەهێنا.
مانگی رابردوو هێزە ئەمنیەكان شەقامی سەعدون یان داخست كە شەقامێكی سەرەكیە بەرەو مەیدانی تەحریر دەڕوات كە خاڵی سەرەكی خۆپیشاندانەكانە لە بەغدا.
سكای نیوز.