خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور بۆ نووسەرێکی ٢٨ ساڵان بوو

ڕەخنەی چاودێر 31/10/2019

نووسەرێکی ٢٨ ساڵانی دانیمارکی خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور بۆ ئەم ساڵ دەباتەوە

وەرگێرانی: ئالان پەری

ئێوارەی سێشەمە لە ستۆکهۆڵم دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەنجومەنی باکوور بوو و لە نێوانیاندا خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی درا بە نووسەرێکی لاوی دانیمارکی بۆ کۆمەڵە چیرۆکەکەی بە ناوی (دوای خۆر).

بە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان بۆ خەڵاتەکەی ئەم ساڵ ئەنجومەنی ئەدەبی باکور کە خەڵاتێکە
لە نێوان وڵاتە ئەسەکەندەنافیەکاندایەو ساڵانە بۆ باشترین بەرهەمی شیعر چیرۆک ڕۆمان دابەش دەکرێت. دوای خەڵاتی نوبڵ بە گەورەترین خەڵاتی ئەوروپی ناوزەند دەکرێت .. ئەمساڵ دوور لە چاوەڕوانییەکان 
هەموو ئەو نووسەرە ناسراو و پڕ کتێبانە وەلا دەنێت و چاو دەبڕێتە نووسەرێکی لاوی خاوەن دوو کتێب لە دونیای نووسینی ئەدەب. بەدەر لەو ناوە پڕشنگدار و ناسراوانە بە خۆیان و وەشانخانە گەوەرەکانیان، ئەنجومەنی باکور گرنگی ئەم نووسەرە گەنجە لەو ئەدەبە نوێیەدا دەبینێتەوە کە ئەدەبێکی نوێی هەڵقوڵاوی جوڵانەوەیەکی سیاسیانەیە، ئەگەر چی وەشناخانەکەی ئەم وەشانخانێکی بچوکی دانیمارکیشە.

نەوەیەکی سیاسی

یۆناس ئیکا لە نەوەی ئەو نووسەرانەیە کە لە نێو جوڵانەوەیەکی سیاسیەوە هاتووە، سەرقاڵی نابووت کردنی ئەو ڕژێمە سەرمایەدارییەیە کە هەموانی پەنهان کردووە و مشتومڕی ژینگە و هەڵوێستە بێ باکییەکەی سەرمایەداری لەو بارەیەوە.

ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لە ٥ چیرۆکی جیاواز پێک دێت لە چەند شوینێکی جیاوازی ئەم جیهانە، لە کۆپنهاگن و ڕۆمانیا و مەکسیک و بیابانەکانی ئەمریکا و لەندەن. سەرجەم چیرۆکەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لە پەلهاویشتنی سەرمایەداری دەکات و چۆن ناخی مرۆڤی تەنیوە. یۆناس لەم کتێبەیەدا باشترین شێوە پەی بردووە و هەستی کردووە لە نێوان جەستە و ئاسمان و ڕوناکی خستۆتە سەر جیهانێکی پەنگخواردوو لە سەرمایەداری و کەڵەکەڵەی تەکنەلۆجیایی کەوا چۆن ئەو هەستانە بە لاشەماندا درک پێ دەکرێت.

لە سەرەتای یەکەم چیرۆکەوە باس لە کوڕێک دەکات کە کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ کارمەندێکی بانک لە کۆپنهاگن بەڵام بە هۆیەکی نەزانراو ئەو بانکە دادەڕمێت و دوای دە ڕۆژی تر ئەو کوڕە لە نێوان ڕوخان و کاولکاری ئەو بانکە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ کارمەندی بانکەکە هەر ئەنجام ئەدات. ئەمە ئاماژەیەکی تەواوە بەوەی سیستمی سەرمایەداری بەردەوامی خۆی هەیە، بەهەر بەها و جۆرێک بێت.

یۆناس ئیکا یەکەمین ڕۆمانی خۆی لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکردۆتەوە و ''دوای خۆر'' دووەمین کارێتی کە زۆر جیاواز باس لە شوێنەکان دەکات و هەموو کارەکتەرەکانیشی پیاون کە بەزمانی ''من'' دەدوێت.
زیاتر بە زمانێکی فیکشن دەنووسێت بەڵام ناڕاستەخۆیانەش دەست بۆ شوێن و کاتەکانیش دەبات، هەر بۆیە ئەنجومەنی ئەدەبی باکور بەدەر لەو هەموو زمانی نووسینە ئەدەبییەی کە ئێستا لە ئارادا هەیە ئەوانی هەڵنەبژارد و ئیکایان وەک سەرمەشقی ئەو جۆرە شێواز و ڕێبازە نوێیە بەباش زانی.


لە میانەی وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئیکا  ڕەخنەیەکی توندی لە سیاسەتی حوکمەتی ئێستای دانیمارک گرت و بە حکومتێکی ڕەگەزپەرستی لەقەڵەمدا و بوێرانە ڕەخەنەکانی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای دانیمارک کرد و دواتر بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا:
''وابزانم هەموومان لەسەرمانە ئەو سنورانە نەهێڵێین، ئەو یونیفۆرمەی خۆمان نەمێنێت کە سەرمایەداری بۆمانی چێ کردووە و دووابرە فێر بینەوە بە کردەوە لەگەڵ یەک بین و لە هەموو لاکان و بەو هێزەی هەمانە کە جیاوازین لەیەک. پێشمەرجی ئەوەی هەیە یەکتری بدۆزینەوە.''