ئیسپانیاش هاتە ریزی وڵاتانی دژ بە توركیا

کوردستان 15/10/2019

چاودێر:
دوای هێرش‌و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بەشێكی زۆر لە وڵاتان توركیایان ئاگادار كردەوە كە هێرشەكانی رابگرێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، گوێی بە داواكەیان نەدا‌و وتی (هێرشەكانمان بەردەوام دەبێت) لە بەرامبەریشدا زۆرێك لە وڵاتان فرۆشتنی چەك‌و كەلوپەلی سەربازیان بەو وڵاتە راگرت.
بەهۆی هێرش‌و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، دوای ئەوەی هەریەكە لە (نەرویج، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، كۆماری چیك، هۆڵەندا‌و فینلەندا) بڕیاری كەلوپەلی سەربازی‌و چەكیان بۆ توركیا راگرت، ئەمڕۆیش ئیسپانیا هەمان بڕیاری خستە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە
دوێنێ، وەكو سزایەك لەبەرامبەر هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هەر 28 وڵاتەكەی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە لۆكسمبۆرگ، رێككەوتن فرۆشتنی چەك بە توركیا رابگرن.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا هەریەكە لە (نەرویج، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، كۆماری چیك، هۆڵەندا‌و فینلەندا) بڕیاری كەلوپەلی سەربازی‌و چەكیان بۆ توركیا راگرت.