راوێژکارێکی ئەردۆگان: ئەگەری رووبەرووبونەوە لەگەڵ سوپای سوریادا هەیە
چاودێرنیوز: راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هاتنی هێزی سوپای سوریا بۆ ناوچەکانی خۆرئاوای کوردستان هۆشداری روبەڕوبونەوە دەکات.
ئەو راوێژکارە بەمیدیا جیهانیەکانی وتووە: تورکیا ئەوە قبوڵ ناکات و لەپێناو پاراستنی سنورەکانی هەموو ڕێگەیەک دەگرێتەبەر.
رونیشکردوەتەوە: لەئەگەری نزیک بوونەوەی هێزەکانی سوریا ئەگەری روبەڕبوونەوە لەگەڵ سوپای سوریادا هەیە.