گراهام: دەنگێكی بەهێز لەهەردوو پارتەكەی ئەمریكا بۆ سزادانی توركیا هەیە

کوردستان 13/10/2019

چاودێر: لیندسی گراهام،  سناتۆری كۆنگرێسی ئەمریكا، لەتازەترین لێدوانیدا رایگەیاندوە:" لەلایەن هەردوو پارتی گەورەی ئەمریكاوە دەنگێكی بەهێز هەیە بۆ سزادانی توركیا".

رونیشكردوەتەوە:" نابێت رێگە بدرێت كوردەكان پاكتاوی نەژاردی بكرێن".

ئەوەشی وتووە:" هێرشەكانی توركیا داعش زیندوو دەكاتەو سوریاو ئێران و روسیا بەهێز دەكات و دەبێتە كابوس بۆ ئیسرائیل.