بارانبارین دەست پێ دەکات
ژینگە 12/10/2019
چاودێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك كاتدا نمەباران دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 و سلێمانی 31 و دھۆك 35 پلە و لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، ڕۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت.