خۆپیشاندانەكانی شاری سەدر توندوتیژی لێدەكەوێتەوە
عێراق 07/10/2019
ئەمرۆ دووشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق وفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری دا بەكشانەوە سەرجەم هێزەكانی سوپا لە شاری سەدر و گۆرینی ئەو هێزانە بە پۆلیسی فیدراڵی.
لەراگەیاندراوێكدا كە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە بریارەكەی عەبدولمەهدی پاش رووداوەكانی شەوی رابردووی شاری سەدر هات لەخۆپیشاندانەكەدا هێزەكانی سوپا دوور لە یاساكان هێزی زۆریان بەكارهێنا لەدژی خۆپیشاندەران
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكە بڵاوكراوەتەوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە بەمەبەستی سزادانی ئەفسەر وپلەدارەكان كە ئەو جۆرە كردەوە هەڵانەیان ئەنجامداوە
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكە داوا لەسەرجەم هێزە چەكدارەكان كراوە پابەندی تەواو ببن بە یاسا تایبەتەكانی پاراستنی خۆپیشاندەران ونەهێشتنی توندوتیژی.
شەوی رابردوو لە شاری سەدر لە بەغدا پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران روویداو بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و 40 كەسی دیكەش برینداربوون.