ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند

عێراق 07/10/2019


ئۆفیسی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی كردوە بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە
ئۆفیسی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەپەیوەندیەكەدا باسیان لەپەرەسەندنە ئەمنییەكان و گێڕانەوەی ژیان بۆ رێچكەی ئاسایی خۆی كردوە بەتایبەت پاش هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ ، 
تەئكیدیش كراوەتەوە كە هێزە ئەمنیەكان كۆنترۆڵی رەوشی ئەمنیان كردوە ، 
باس لەوەشكراوە بەمەبەستی بەدەنگەوە چوونی داخوازی هاوڵاتیان وخۆپیشاندەران حكومەت پاكێجێك لە چاكسازی و رێوشوێنی گرتوەتە بەر و بەردەوامە لە چاكسازیەكان و بەردەوامیش دەبن لە پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری زیاتر 
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا متمانەی خۆی بۆ هێزە عیراقییەكان دەربڕیوە ، تەئكیدیشی كردوەتەوە لەهەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردن  لەعیراق و هەوڵەكانی حكومەت بۆ سەقامگیری وئاسایش