بینا حكومیه‌كان درایه‌ ده‌ست سوپاوه‌

عێراق 06/10/2019


چاودێر: له‌پارێزگای زیقار بۆ پاراستنی بینا حكومیه‌كان درانه‌ ده‌ست هێزه‌كانی سوپای عیراق.

نه‌جاح ئه‌حمه‌د چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌چاودێر"ی ووت:" ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری  سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بینا حكومیه‌كان به‌تایبه‌ت بینای پارێزگار دراوه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی سوپاوه‌.

وتیشی: هاوكات له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق راوه‌ستێنراون بۆ رێگریكردن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.

له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ووتی: هێشتا خه‌ڵك متمانه‌ی نیه‌ به‌ڵام كاریگه‌ریان هه‌بووه‌.