نەتەوە كگرتووەكان لەسەر خۆپیشاندانە خوێناوییەكانی عیراق هاتەدەنگ

عێراق 06/10/2019



بابان – ئاژانسەكان:
نەتەوە یەكگرتوەكان بەفەرمی داخ و پەژارەی خۆی لەو بارودۆخەی 5 رۆژە عیراقی تێكەوتووە رادەگەیەنێت و لەڕێگەی نێردی تایبەتی خۆیەوە رایدەگەیەنێت ئەو بارودۆخە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵ نییە.
(جینین هینس) نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێت: پێویستە بەرپرسان و ئەوانەی دەستیان بەخوێنی رۆڵەكانی ئەم وڵاتە سوورە، لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و بەزووترین كات ئەو بارودۆخە خوێناوییە راگیرێت و بانگهێشتی هەمو لایەنەكان دەكات كە چارەسەری بەپەلەو ریشەیی بۆ عیراق بدۆزرێتەوە.

لەرۆژی سێشەممەی رابردوەوە لە چەند پارێزگایەكی عیراق و بەتایبەتی بەغدادی پایتەخت  خۆپیشاندانێكی فراوان دەستیپێكردووە و بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، زیاتر لە 100 كەس كوژراون و نزیكەی چوار هەزار  كەسیش لە خۆپیشاندەرو هێزەئەمنییەكان بریندارن و هاوكات لەژێر ئەو فشارەدا چەند خولەكێك پێش ئێستا، پارێزگاری بەغداد (فەلاح جەزائیری) دەستلەكاركێشانەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادەوە قبوڵكرا.

 

سەرچاوە: (روسیا الیەم)