فراكسیۆنی یەكێتی: بەغدا هەوڵی گەڕاندنەوەی سیستمی پارێزگاكان دەدات

کوردستان 23/09/2019

چاودێر:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق  گوتی "هێزەكانی عێراق هەوڵدەدەن فشار لەسەر هەرێم بكەن‌و لە مەودایەكی دوردا كار بۆ ئەوە دەكەن هەولێر نەمێنێت و بگەڕێتەوە سیستمی پارێزگاكان".
جوان ئێحسان بە دەنگی ئەمریكای گوت "لەناو پەرلەمانی عیراقدا جۆرێك لە كەمپینی ڕانەگەیەنراو دژی هەرێمی كوردستان هەیە‌و ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت بابەتی بڕینی بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەكاردەهێنن وەك بانگەشەی هەڵبژاردن”.
ڕاشیگەیاند "چەندین یاسا هەیە كە دەیانەوێت ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بەهەرێمی كوردستان وە ئەو نیمچە سەربەخۆییەی هەرێمی كوردستان لەساڵانی ڕابردودا (ئێستا نا) هەیبوون لێی بسەننەوە".