دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت

کوردستان 23/09/2019

چاودێر:
 
بۆ ماوەی 24 كاتژمێر پێدانی ئاو بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەورووبەری ڕادەگیردرێت.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد "ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەینەوە، كە ڕۆژی چوار شەممە 25-9-2019 لەكاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە دابەشكردنی ئاو ڕادەگیرێت".
ڕاشیگەیاند ڕاگرتنی دابەشكردنی ئاو بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەی هێڵی 33 كەی ڤی پڕۆژەی ئاوی دوكانەو لەدوای ئەو بەروارەوە پێدانی كارەبا بەوێستگەكانی ئاوی دوكان- سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە.