كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەست پێدەكات

تەندروستی 22/09/2019

 چاودێر: تابان رەزا

هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای (سلێمانی -هەڵەبجە ) و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەرین وە كەمپەكانی (باریكە- ئاشتی- عەربەت –تازەدێ- قۆرەتوو ) ئاگاداردەكەینەوە كە هەڵمەتێكی نیشتیمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكەین لە بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩ تاوەكو ٣/١٠/٢٠١٩ بۆماوەی پێنج ڕۆژ بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج تكایە هاوكاری تیمەكانمان بكەن . 
ئەم هەڵمەتە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە لەتەمەنی خوار 5ساڵەوە ئەگەر چەندجار كوتانیشی بۆ كرابێت یان سەرە كوتانیشی بێت ،تكایە منداڵەكانتانی لێبێ‌ بەش مەكەن لەرێگەی تیمە گەرۆك و جێگیرەكانمانەوە كە بەرێوە بەرایەتی گشتی تەندروستی (سلێمانی – هەڵەبجە - گەرمیان - راپەرین ) وە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایتیەكانی خۆپاراستنی تەندروستیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی