سلێمانی ...20 ملیار دینار دابەشدەكرێت

ئابوری 12/09/2019


چاودێر

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، دەست بەدابەشكردنی بڕی 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
محەمەد ئەمین، بەرێوەبەری سایلۆی سلێمانی، رایگەیاند: لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، بڕی 20 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2019  بەدەستمان گەشتووە.
وتیشی "رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، پارەكە دابەشدەكرێت و چەكێكی 17ملیار دیناری تریشمان بەدەستگەشتووە، كە ماوەی 10 رۆژی دەوێت بۆ رێكارەكانی تاوەكو پارەكەی دێت و دابەشی دەكەین، ئەوەی ماوەتەوە بڕی 19 ملیار دیناری پارەی گەنمی 2019 جووتیارانە، بڕیارە سەرجەمیان لەمساڵدا دابەش بكرێت".