لــــۆبیا بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان

تەندروستی 08/09/2019


لۆبیا تاكە خۆراكە بەرهەمی سروشتی خۆمانەیە و پێكهاتوە لە ، ئاو ، ڤیتامینەكانی گروپی B و
ڤیتامینەكانی A ، PP ، E ، C و ئاسن و فسفۆڕ وكالیسیۆم و شەكرو چەوری و پڕۆتین و مادە شەكریەكان و ئەسیدیەكانی تێدایە ، بەشێوەیەكی گشتی ئەم سودانەی هەیە كە وەك چارەسەری بەشێك لە نەخۆشییەكان بەسوودە گرنگترینیان:
- لۆبیا بۆ هێنانە خوارەوەی ئاستی شەكری ناو میزی ئەو كەسانەی دووچاری شەكرەبوون زۆر كاریگەرە .
ـ خواردنی لۆبیای كوڵاو چارەسەرە بۆ نەخۆشی گورچیلەو میزڵدان و لەناوبردنی بەردی گورچیلەو ئاوسانی ئەندامەكانی جەستەی ژنی دوگیان ناهێلێت .
ـ لۆبیا ڕێگرە لەخەست بوونەوەی خوێن .
ـ لۆبیا دوژمنی میكڕۆبە زیانبەخشەكانە ، چونكە لەهەموو سەوەكانی تر زیاتر مادەی شەكری تیایەو وزە بەخشێكی باشی جەستەیە ،
ـ لۆبیا شیری ئافرەت زیاد دەكات
ـ لۆبیا لەبەرئەوەی بڕێكی زۆری توخمە كانزاكان و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكانی بەرگری جەستە بەهێز دەكات و لەبەرانبەر هێرشی نەخۆشیەكان چالاكی لەشی مرۆڤ زیاد دەكات .
ـ لۆبیا قەرەبووی نەخواردی گۆشتیش دەكاتەوە .
ـ لۆبیا خۆراكی هەرچوار وەرزی ساڵە بەتەڕی و بەوشكی دەخورێ ، بەهارو هاوین بەتڕی ، پایزو زستان بەوشكی .