ئەو خواردنانەی بۆ جگەر بەسودە

تەندروستی 04/09/2019


چاودێر: تابان رەزا
جگەر یەكێكە لەئەندامە هەستیارەكانی  لەش و بە  دووەم گەورەترین  ئەندامی لەش دادەنرێت، كە ئەركی  پاركردنەوەی  خوێنە لە مادە ژەهراوییەكان كەلە سیرەمدا كۆدەبێتەوە،  یەكێك لەو  خواردنەوانەی سودێكی زۆری هەیە بۆ جگەر چای‌ سەوزە، لەبەرئەوەی  لەهەموو خواردنەوەكانی‌ تر زیاتر (دژەئۆكسید)ی‌ تێدایە، جگەر پاكژدەكاتەوە لە ژەهرو میكرۆب . 
  ئەو خۆراكانەی سودی بۆ جگەر هەیە، ئەمانەن
1- سیر: ڕێژەیەكی‌ زۆر(سیلینیۆم) و (ئەلیسین) ی‌ تێدایە كە بۆ جگەر باشە، دەتوانرێت ڕۆژانە كەوچكێكی‌ چێشت سیری‌ كوتراو لەگەڵ ڕۆنی‌ زەیتون تێكەڵ بكرێت و بخورێت.
2- گرێپ فرووت: ڕێژەیەكی‌ زۆر (ڤیتامینC) تێدایە كە (دژەئۆكسید)ە، ڕۆژانە خوارنەوەی‌ كوپێك باشە.
3- گوێزەرو چەوەندەر: هەردووكیان ڕێژەیەكی‌ زۆر (بیتاكارۆتین) و (فلاڤۆنۆنیوئیدات)ی‌ تێدایە كەزۆر باشن بۆ پاكژكردنەوەی‌ جگەر لە ژەهرو میكرۆب.
4- چای‌ سەوز: لەهەموو خواردنەوەكانی‌ تر زیاتر (دژەئۆكسید)ی‌ تێدایە، كە جگەر پاكژدەكاتەوە لە ژەهرو میكرۆب.
5- ئەڤۆگادۆ: (گلوتاسیۆن)ی‌ تێدایە كە جگەر پاكژدەكاتەوە لە ژەهر، ئەوكەسانەی‌ ئەڤۆكادۆ دەخۆن بە بەردەوام كەمتر توشی‌ نەخۆشیە جۆراوجۆرەكانی‌ جگەر دەبن.
6- سێو: ڕێژەیەكی‌ زۆر (پەكتین)ی‌ تێدایە كە جگەر دەپارێزێت لە ژەهرو میكرۆب.
7- ئاوی‌ لیمۆ: ڕێژەیەكی‌ باش (ڤیتامینC)ی‌ تێدایە، خواردنەوەی‌ كوپێك ڕۆژانە، ئەو ژەهرە دەتوێنێتەوە كە چۆتە ناوجگەر.

سەرچاوە: پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حەمە شەریف 
پسپۆری‌ نەشتەرگەری‌ گشتی‌، نەشتەرگەری‌ كۆئەندامی‌ هەرس و جگەر