بە ڤیدیۆ ، كازم ساهر لە ئاهەنگی كوڕەكەیدا گۆرانی دەچڕێت

سۆشیال میدیا 01/09/2019


لەپاش ئەوەی هەفتەی رابردوو هەواڵی كوڕە بچوكەكەی هونەرمەندی ناوداری عێراق كازم ساهیر، بڵاوبوەوە كە بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی ئەمازیغی دەكات. رۆژی هەینی 30-8-2019، عومەری كوڕی كازم ساهیر ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نوڕا لە مەغریب سازكرد.
نوڕا كچێكی ئەمازیغییە و پزیشكە لە مەغریب. هاوسەرگیرییەكەی نوڕا و عومەر لەسەر دابونەریتی ئەمازیغی وعێراقی دەبێت.
وەك لە ڤیدۆكەشدا دیارە لە ئاهەنگەكە كازم ساهر ئامادەدەبێت و گۆرانی بۆ میوانانی ئاهەنگەكە دەچڕێت، ئەمەش لە سۆسیال مێدیا دەنگۆیەكی زۆری دایەوە.