كشتوكاڵی هەرێم: هەر بەرووبوومێك پێویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە هاووردەكردنی قەدەغە دەكەین

کوردستان 22/08/2019




بابان – ئاژانسەكان:

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر بەروبومێك پێداویستی ناوخۆ دابین بكات، هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت و دەشڵێت لە یەكی ئەیلولەوە هاوردەكردنی تەماتە رادەگیرێت.
حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایدەگەیەنێت كە بۆ  پەرەپێدان و پشتیوانی بەروبومی ناوخۆیی و جوتیارانی هە رێمی كوردستان، بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە لە رۆژی 2019/9/1 تا كاتێكی نادیار و جەختی لەوەش كردەوە كە هەموو رێگایەك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بەروبومی ناوخۆیی پەرەی پێبدرێت و پشتیوانی بەروبوومی ناوخۆ و جوتیاران بكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە  جگە لە تەماتە نزیكەی 15 بەروبومی دیكەی وەك سەوزە و شەش بەروبومی دیكەی وەك میوە و بەروبومی ئاژەڵیشیی تێدایە كە سەرجەمیان هاوردەكردنیان راگیراوە هاوردەكردنی قارچكیش بە یەكجاریی قەدەغەكراوە و چاودێری ووردیش بۆ ئەوە مەبەستە دەكرێت و  بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت بڕیارەكە بەلاڕێدا ببرێت.
 ئەو ووتەبێژەی سەبارەت بە وادەو كاتی  قەدەغردنی بەرووبوومە هاوردەكان دەڵێت: هەركاتێك زانیمان ئەو بەروبومە لە بازاڕ كەمبۆتەوە و نرخی زیادی كردوە، ئەوە ئەوكاتە  بڕیارێكی دیكە لەو بارەیەوە دەدەین.