عیراق بەنیازە لە بەسرەوە خۆی بگەیەنێتە جامی جیهانی قەتەر

وەرزش 21/08/2019

دوا چەند هەفتەیەك لە چاوەڕوانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بڕیاریدا، كە عیراق دەتوانێت یاری پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022 لە شاری بەسرە ئەنجام بدات.
لەو بارەیەوە یەكێتی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی رەزامەندی درا عیراق دەتوانێت یاریەكانی خۆی بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی تەنها لە شاری هەولێر ئەنجام بدات، ئەم بڕیارە دەنگی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەناو شەقامی وەزرشی عیراقدا، دوای دوبارە داوای عیراق بۆ یاریكردن لەناو یاریگاكانی بەسرەو كەربەلا، دواجار فیفا بە داواكری عێراق رازی بوو كە دەتوانێت یاریەكانی خۆی لە شاری بەسرەش ئەنجام بدات كە نزیكەی 65 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
یاریەكانی هەڵبژاردەی عیراق لەشاری بەسرە تایبەتمەندی خۆی هەیەو جەماوەرێكی زۆر ئامادەی یارییەكان دەبن تەنانەت بۆ یاریە دۆستانەكانیش، كە ئەمەش دەرفەتێكی باش دەبێت كە عیراق نزیك بكاتەوە لەسەركەوتن بۆ دوا یاریەكانی ئەو پاڵەوانێتیە جیهانیە.  
جێی وەبیر ساڵی رابردو فیفا پارێز بەندی لەسەر یاریگاكانی عیراق هەڵگرت، ئەوەش دوای چەندین سەردانی لیژنەكانی  بۆ عیراق، و لەماوەی چەند هەفتەی رابردوشدا یەكێتی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری نۆ هەڵبژاردە لە هەردو شاری هەولێرو كەربەلا یاریەكانی بەسەركەوتوویی كۆتایی هات و لەروی ئیدارییەوە زۆر دەستخۆشی لێكرا.
بڕیارە گەڕی دوەمی یاریەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 مانگی داهاتوو یاریەكانی دەسپێبكات و عیراق لە كۆمەڵەی سـێهەم لەگەڵ هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی ئیران، بەحرەین، هۆنكۆنگ و كەمبۆدیا یاری دەكات.