دیسەمبەری داهاتو چارەنوسی كاسیاس یەكلا دەبێتەوە

وەرزش 21/08/2019

رۆژنامەی ئابولای پورتوگالی بڵاویكردەوە، ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بەنیازە لە نزیكترین كاتدا بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان، سەرەتاش بەنیازە لە مانگی دیسەمبەری داهاتو چەندین پشكنینی پزیشكی گرنگی بۆ ئەنجام بدرێت، گەر ئەنجامی پشكنینەكان دڵخۆشكەر بوون ئەوا لەماوەی شەش مانگدا پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەكانی یانەی پۆرتۆوە دەكاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا یانەی پۆرتۆ ناوی كاسیاسی لە لیستی یاریزانەكانیدا تۆماركردوە بۆ وەرزی ئەمساڵ. بەڵام تا ساتە وەختی چاكبونەوەی وەك كاستی ئیدارەی یانەكە كاردەكات بە پلەی بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان یاریزان و ئیدارەی یانەكەیە، 
دوای ئەوەی لە پشكنینە پزیكشیەكاندا دەركەوت كە ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانیە گیرۆدەی نەخۆشی شێرپەنجەوە. زۆرێك لە پزیشكەكان ئامۆژگاری كاسیاس دەكەن بە هیچ شێوەیەك جارێكی تر نەگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگاكان، بەڵام ئەو یاریزانە سورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیانی وەرزشی.
كاسیاس ماوەی 22 ساڵە وەك گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی ریاڵمەدریدو دواتریش بۆ یانەی پۆرتۆ یاری كردوە خاوەنی چەندین نازناوی جیهانی و ناوخۆیە.