رێبێری لەبەر خێزانەكەی پەیوەندی بە خولی سیریا ئەی دەكات

وەرزش 20/08/2019

رۆژنامەی لاگازیتا دیللو سپۆرتی ئیتالی رایگەیاند، فرانك رێبێری یاریزانی پێشوی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی نزیكە بۆتەوە لە پەیوەندیكردن بە خولی ئیتاڵی ئەگەر پێشهاتی نوێ‌ لە گرێبەستەكەدا نەیەتە پێش لەگەڵ یانە نوێیەكەیدا.
بەپێی رێكەوتنەكە رێبێری بۆ ماوەی دو وەرز پەیوەندی بەیانەی فیرۆنتینانەوە دەكات بە موچەی ساڵانەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ پێدانی پاداشت لە حاڵەتی سەركەوتنی یانەكە بۆ خولەكانی ئەوروپا.
فرانك رێبێری، خواستی ئەوە بوە زوتر پەیوەندی بەخولی ئیتاڵیەوە بكات لەیانەی فیرۆنتینا، بەڵام بەهۆی زۆری باج ماوەیەك كارەكانی بە سستی بەڕێوەچو تاوەكو سەرۆكی یانەكە رەزامەندی لەسەر سەرجەم داخوازیەكانی ئەو یاریزانە نواند. 
دیللو سپۆرتی ئیتالی وتیشی، ئەو یاریزانە فەڕەنسیە لەلایەن یانەكانی هەردو خولی روسی و ئەمریكی چەند بۆندێكی پێشكەشكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خَێزانەكەی حەزیان بە مانەوە بوە لە شاری فلۆرەنسا، بۆیە رێبیریش خولی ئیتاڵیای هەڵبژارد.