دانیل ستۆریجی ئینگلیزی گەشتە توركیا

وەرزش 20/08/2019

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە، دانیل ستۆریجی یاریزانی پێشوی یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی بەمەبەستی واژۆكردنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ترابزۆن سپۆر گەیشتوەتە وڵاتی توركیا.
هاوینی 2019 دوا وەرز بو بۆ ئەو یاریزانە ئینگلیزیە لە یانەی لێڤەرپول و كۆتایی بە گرێبەستەكەی هات، لە چەند هەفتەی رابردودا دەنگۆی ئەوە هەبو كە ستۆریج پەیوەندی بە خولی توركیەوە دەكات، چونكە هەردو یانەی ترابزۆن سپۆرو فنەربەخشەی توركی لەسەر هێڵ بون بۆ پەلكێشكردنی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانیان.
دانیل ستۆریج، ئینگلیزی لە دایكبوی 1989ی بیرمنگهامەو لە ساڵی 2006 پەیوەندی بە  یانەی مان سیتیەوەكردوەو 21 یاریی بۆ ئەو یانەیە كردوەو پێنج گۆڵی تۆمار كردوە، ساڵی 2009 پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە كردوەو دواتر لە ساڵی 2013 شدا پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی لێڤەرپولەوە كردوە.