سوپای سوریا، لە تورکیا و هاوپەیمانە تیرۆرستەکانی هاتۆتە دەست

ڕاپۆرت 20/08/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
پێدەچێت ئەو شەڕەی لە پارێزگای ئەدلب لە سوریا بەرێوەدەچێت زۆر قوڵ وئاڵۆزتر بێت لەو دیمەنانەی بەچاو دەبینرێن ئەویش بەهۆی ئاڵۆزی رەوشی ئەو پارێزگایە كە دەكەوێتە باكووری وڵاتی سوریا.
لەدواین پەرەسەندنەكانی جەنگی سوریا وبەگۆێرەی سەرچاوەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە هێزەكانی سوریا چونەتە ناو شاری خان شێخۆن ەوە كە ئەمە یەكەمین جارە لە دوای ساڵی 2014ەوە پاش داگیركردنی لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە سوپای سوریا بتوانێت بچێتە نێو ئەو شارەوە 
داخڵ بوونی سوپای سوریا بۆ ئەو شارە پاش بوردومانێكی چڕی فرۆكە جەنگییەكانی سوریاو فرۆكە كانی رووسیا هات كە زیاتر لە یەك هەفتەیە ئەو شارە بۆردومان دەكەن.
جمو جۆڵەكانی سوریا زۆر بەهێزە بەتایبەت پاش ئەوەی سوریا رایگەیاند كاروانێكی سوپای توركیا كە چەك و جبەخانەی سەربازی پێبوە هاتوتە ناو خاكی سوریاوە وبەنیازە بەرەو شارۆچكەی خان شیخۆن بڕوات.
چەند سەرچاوەیەكی راگەیاندنی سوریا بڵاویانكردەوە ئەو كاروانە سەربازیە سوپای توركیا كە بەرێگەوە بوە بەرەو شارۆچكەی خان شیخۆن لەلایەن هێزە ئاسمانیەكانی سوریاوە كراوەتە ئامانج بەڵام ئەنقەرە هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە رانەگەیاند.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە شەڕی ئەدلب زۆر لەوە ئالۆزترو گەورەترە كە تەنها جەنگێك بێت لەنێوان سوپای سوریا و گرووپە چەكدارەكان 
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد هەر كاتێك توركیا هەڵۆێستێك بگرێتەبەر سەبارەت بەكردنە ئامانجی كاروانە سەربازیەكەی لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی سوریاوە ،ئەوا دیمەنی قۆناغی داهاتووی باكووری سوریا زیاتر روون دەبێتەوە.
رێككەوتنی ئەدلب و ناوچەی ئارام
ساڵی رابردوو رێككەوتنێك لە نێوان رووسیا و توركیا ئەنجامدرا لە شاری سوشی كە بەرێككەوتنی ئەدلب ناسراوە ،بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە رێككەوتن لەسەر درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام و داماڵراو لەچەك لەپارێزگای ئەدلب ئەو رێككەوتنە نەخشە رێگەیەك بوو توركیا بەڵێنی دا بەرێگە خۆشكردن بۆ پاشەكشەكردنی گرووپە چەكدارەكان لەوانەش گرووپی دەستەی تحریر الشام.
بەپاساوی رێككەوتنەكە ئەنقەرە سوورە لەسەر رەوانە كردنی تانك و زرێپۆشەكانی بۆ سەر خاكی سوریاو گەمارۆدانی ناوچەی ئارام بەبیانووی پاراستنی سنورەكانی لە هەڕەشەی تێرۆریستان كە تێرۆریستان لە فەرهەنگی توركیادا بریتین لە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد و بوونی كورد لە نزیك سنورەكانی وڵاتەكەی 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە توركیا هەڕەشەی تێرۆریستانی لە بیركردوە كە ئەو تێرۆریستانە لە فەرهەنگە نێودەوڵەتییەكاندا ناسراوان كە بەرەی نوسرە و چەكدارانی ئەو بەرەیەشی خستوەتە نێو لیستی تێرۆریستانەوە 
تەئكیدیشیان كردوەتەوە توركیا هیچ شتێكی ئەنجام نەداوە بۆ سەركووت كردنی ئەو گرووپە لە باكووری سوریا كە ئەوەش پێچەوانەی رێككەوتنی سوشی ە
لای خۆشیەوە دیمەشق وەڵامی جموجۆڵە سەربازیە گوماناویەكانی توركیا دەداتەوەو رایگەیاند:رێگە نادەین توركیا بەردەوام بێت لە پشتیوانیكردنی تێرۆریستان لەسەر خاكی وڵاتەكەی.
سەرچاوە/ سكای نیوز عەرەبی