فۆتۆستۆری: تارڵەبەشی، گەڕەكێكی دێرین و هەژاری ئەستەمبوڵ

ڕاپۆرت 17/08/2019

فۆتۆ و ئامادەكردنی: هێژا دڵشاد
مێژووی شاری ئەستەمبوڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ، لەگەڵ دروستبوونیدا بەهۆی پێگەی جوگرافیا و ئەو ئیمپڕاتۆرانەی لە شارەكە حوكمیان كردووە، 
تارڵەبەشی، یەك لە گەڕەكە هەرە دێرینەكانی ئەستەمبوڵە، كە دەكەوێتە بەشی ئەوروپای شارەكە و تەنها چەند كیلۆمەترێك خوار مەیدانی تەقسیمە.

لەم گەڕەكەدا كەسانێكی هەژار و دەستكورد ژیان بەسەردەبەن، وەك باس دەكرێت پێشتر قەرەجەكانی ئەو شارە لێرەبون، لە ئێستادا زیاتر كورد و نەتەوەتری لەوێ‌ ئەژین. بەشوێنێكی مەترسیدار و نائارام ناودەبرێت، بەوەی لە رابردوودا رووداوی جۆراوجۆری لێكەوتۆتەوە، لەمڕۆدا تارڵەبەشی كەمێك ئارامترە و ژیان ئاسایی بۆتەوە، بەتایبەت شەوانی ژیانێكی زۆر سادە و سەنجكراكێشی هەیە بەوەی تا درەنگانی شەو شوێنێكی زۆر قەرەباڵەخە، وەك دەوترێت ژیانی تارلەبەشی لە شەودایە، لەبەر ئەوەی گەرەكێكی دێرینە و بینای كۆنی تیاماوە، هۆیەشەوە لەم ساڵانەی دوایدا سەرنجی گەشتیارەكانی راكێشاوە.


 ئەوەی جێی سەرنج بێت تائێستا ئەو باڵەخانە و ئەپارتمانە دێرینانە ماون و خەڵكی تیا ئەژی، هەندێك لەو باڵەخانە كۆنەكانش لەلایەن كەسانی دەوڵەمەندەوە سەرلەنوێ نۆژەن دەكرێنەوەو و وەك مۆزەخانە دەپارێزرێن یاخوود هەندێك لە بیناكانیش دەكرێنە ئوتێل و شوێنی حەوانەوە.


زۆرێك لە فیلم و دراما توركییەكان، تەرلەبەشی دیاریدەكەن بۆ لۆكەیشنی كارە هونەرییەكان، زۆرێك لە چیرۆكی خۆشەویستی و سەیروسەمەرەكانی ژیان لێرە رویداوە ئەوانیش بە سوود وەرگرتن لەو شوێنە كاری هونەری بۆ دەكەن.