گرنگی نانی بەیانیان بۆ جەستەیەكی تەندروست
چاودێر
بەشێك لە خەڵكی وا ڕاهاتون نانی بەیانیان ناخۆن، ئەمە جگەلەوەی زیانی تەندروستی دەبێت هەروەها دەبنە خاوەنی جەستەیەكی ناڕێك، خواردنی نانی بەیانی كۆمەڵێك سودی تەندروستی هەیەو وادەكات بەتەواوی ڕۆژ جەستە هەست بە چالاكی بكات.
لێرەدا سودەكانی خواردنی نانی بەیانی خراوەتەڕوو:
١. خواردنی نانی بەیانی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشی جەستە.
٢. چالاكی مێشك زیاد دەكات و تەركیزت زیاتر دەكات.
٣. ماسولكەكانی جەستە بەهێز دەكات. دكتۆری ئۆنلاین
٤. هۆكارێكە لە سوكە ژەمەكان دوربكەویتەوە.
٥. بەرگری جەستە بەهێز دەكات.
٦. ڕێژەی شەكر لە جەستەدا ڕادەگرێت.
٧. خواردنی نانی بەیانی لە نەخۆشییەكانی دڵ دەتپارێزێت.
٨. هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە تێكەڵاوبون و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان.