ئەمەریكا: 19 جۆر ژەهر لە جگەرەی ئەلیكترۆنیدا هەیە

تەندروستی 08/08/2019


بابان – ئاژاەنسەكان:
ئیدارەی (تەندروستی خۆراك و چارەسەر) ی ئەمەریكا ناسراو بە (FDA) كۆمپانایانی بەرهەمهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لە 19 مادەی كیمیایی سامناك و مەترسیدار ئاگادار دەكاتەوە.
هەفتەی رابردو راپۆرتێكی زانكۆی (Yale) تایبەت بە ژەهرە نەناسراوەكان، ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 19 جۆر ژەهر لەكاتی كێشانی جگرەیەی ئەلیكترۆنیدا دەگاتە جەستەی مرۆڤ.
ماوەی چەند ساڵێكە چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، بەرهەمە هەمە جۆرو جیاوازەكانیان دەخەنە بازاڕەكانی جیهانەوە، خەڵكانیش بەمەبەستی وازهێنان و تەركركدنی جگەرە، سەریان كردۆتە سەر كێشانی ئەو جۆرە جگەرە ئەلیكترۆنیانەو ئیدارەی (تەندروستی خۆراك و چارەسەر) ی ئەمەریكا ناسراو بە (FDA) چەندین جار هۆشداری ئەوەی داووە كە ئەو جگەرە ئەلیكترۆنیانە بێ زیان نین و بۆ جەستەو تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارن.

سەرچاوە: سایتی (روسیا الیوم)