ڕۆمانێکی هەزارلاپەڕەیی کە یەک ڕستەیە لە چاوەڕوانیی خەڵاتدایە

ڕەخنەی چاودێر 05/08/2019

ڕەخنەی چاودێر

لە نێوان ناودێرکراوەکانی ئەمساڵی خەڵاتی ئەدەبیی بووکەر، ڕۆمانێک تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە، ئەویش (مرواییەکان، نیوبوریپۆرت)ـی لووسی ئێڵمانە.

ڕۆمانەکەی لووسی ئێڵمان کە هەزار لاپەڕەیە و لە لایەن ڕەخنەگرانەوە زۆر ستایش کراوە، تەنیا یەک ڕستەیە. بەم هۆیەوە تایمەتمەندترینی لیستەکەی بووکەرە.

ڕۆمانەکە بە تەکنیکی شەپۆلی هۆش نووسراوە و مۆنۆلۆگی ژنێکی خەڵکی ئۆهایۆیە، کە دەربارەی هەموو شتێک، لە میوانییەکی شەوی ڕابردووەوە تا سەردەمی تاریک ئەمەریکا لە خولی ترەمپدا، دەدوێت.

"مراوییەکان، نیوبوریپۆرت" ٤٢٦ هەزار و ١٠٠ وشەیە، کە لە قاڵبی ڕستەیەکدا و بەبێ نوختە و پەرەگرافسازی نووسراوە، بە درێژاییی ڕۆمانەکە تەنیا لە چەند شوێنێکی کورتدا دەرفەتی هەناسەدان بە خوێنەر دەدرێت.

گاردیان لەم بارەیەوە نووسیویەتی: "کتێبەکە تەکنیکی شەپۆکی هۆشی گەیاندووەتە ئەوپەڕی." هەروەها یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی خەڵاتەکە دەڵێت: لێی مەترسن، هەرچەندێکتان توانیی بیخوێننەوە و بگەڕێنەوە سەری. زۆر سەرنجڕاکێش و سەرگەرمکەرە.

 

 

Ducks, Newburyport
Book by Lucy Ellmann