واشنتۆن دژی درووستكردنی ناوچەی ئارامە لە سوریا.

ڕاپۆرت 05/08/2019


ئا / رەمەزان شێخانی
ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا،لەبەرامبەردا واشنتۆن دژی ئەو هەنگاوە سەربازیەی توركیایە كە هاوپەیمانە كوردەكانی ئەمریكا دەكاتە ئامانج لە ناوچەكەدا
توركیا لە ئێستا هەزاران سەربازی لە سنوری سوریا جێگیركردوە وەكو ئامادەكارێك بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی شەرڤانانی كورد كە ئەمریكا پشتیوانیان دەكات.
توركیا كاردەكات بۆ درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سوریا بە قوڵایی 32 كم بە ئامانجی دوورخستنەوەی شەرڤانە كوردەكان ،بەڵام ئەمریكا ئەو هەنگاوە رەتدەكاتەوە و سورە لەسەر ئەوەی نابێت لە 5 كم زیاتر بێت.
رۆژنامەی " دەیلی سەباح"ی توركی بڵاویكردوەتەوە بەرپرسانی توركیا لەگەڵ ژمارەیەك لێپرسراوی ئەمریكا كۆبونەوەتەوە بە ئامانجی تاوتوێ كردنی ناوچەی ئارام كە توركیا بە زامنكردنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.
واشنتۆن و هاوپەیمانە كوردەكانی
غەسان ئیبراهیم نوسەر وتوێژەری سوریا پێی وایە واشنتۆن رێگە بەتوركیا نادات ناوچەیەكی ئارام درووست بكات بەو شێوەی ئەو دەیەوێت ،چونكە ئەمریكا زۆر باش لە ماهیەتی هاوپەیمانە كوردەكانی تێدەگات كە زۆر یارمەتی ئەمریكایان داوە لەشەڕی دژ بە داعش لەكاتێكدا ئەنقەرە چاوی لێداپۆشیبوون و ئاسانكاری بۆ داعش دەكرد بۆ پەرینەوە بۆ سوریا.
راشیگەیاندوە: ئەمریكا بەتەنها بەرپرس نیە لەدرووستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا ، چونكە ئەوە جۆرێكە لە جۆرەكانی داگیركردن،توركیا دەیەوێت ناوچەكە كۆنترۆڵ بكات و ئەوەی دەیەوێت بەسەر ناوچەكەدا بیسەپێنێت بەهەمان شێوەیە كردەوەكانی لە عەفرین كە بەخێرایی دەستی كردوە بەتورك كردنی ناوچەكە و لە ژمارەیەك لە قوتابخانەو شوێنە خزمەتگوزاریەكان زمانی توركی بەكاردەهێنێت.
توێژەرەكە تەئكیدی كردوەتەوە توركیا چاوی بریوەتە ناوچەكە و دەیەوێت داگیری بكات چونكە ناوچەیەكی ستراتیژی و دەوڵەمەندەو دەیەوێت بیخاتە سەر توركیا.بەدیهێنانی سەقامگیری و یارمەتیدانی خەڵكی سوریا تەنها درووشمەو بۆ چەواشەكردنی ناوخۆیە.
روونیشیكردوەتەوە توركیا لە كۆبونەوەكانی ئەستانە سوور بوو لەسەر زامنكردنی جێپێ خۆی لە بەشی باكووری خۆرئاوا و ئەمرۆش هەوڵ دەدات واشنتۆن قایل بكات بۆ درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە بەشی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا.
لەبارەی ئەوەی واشنتۆن هەڵوێستی بگۆرێت ،ئیبراهیم رایگەیاند: ئەمریكا مۆڵەت ناداتە توركیا ناوچەیەكی ئارام درووست بكات،چونكە ئەنقەرە لە ئێستادا لە هاوپەیمانی خۆرئاوا دووركەوتوەتەوەو روویكردوەتە رووسیا و ئێران ئەوەش بە ئاشكرا دەركەوتوە بەتایبەت پاش ئەوەی ئەنقەرە سیستمی موشەكی ئێس 400 لە رووسیا كڕی سەرباری هۆشداریەكانی واشنتۆن.
باسی لەوەشكرد واشنتۆن بۆیە سزای زیاتری توركیا نەدات جگە لەبێبەشكردنی لە كڕینی فرۆكەی ئێف 35 چونكە ئەمریكا بۆ قۆناغی پاش ئەردۆغان دەڕوانێت.
ناوچەی .. ئارام ئەركە قورسەكە
توركیا سەرباری نارەزایەتیەكانی واشنتۆن باس لە درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا دەكات،بەڵام پێناچێت توركیا بتوانێت رووبەروی لایەنی ئەمریكا ببێتەوە لە سوریا،بەڵام پێدەچێت تەنها لەو ناوچانە هێرش بكات كە سوپای ئەمریكای لێنیە و پێشڕەوی بكات و وەكو دەستكەوت باسی لێوەبكات.
ئیبراهیم روونیكردەوە،ئەردۆغان لە ئێستادا حزبەكەی دووچاری باڵ باڵێن و لەیەك ترازان ودابەشبوون هاتوە،پێویستی بەهەنگاویەكی لەو شێوەیە تا بتوانێت هەندێك جەماوەر بەدەستبهێنێتەوە بەتایبەت پاش ئەوەی بەهۆی داگیركردنی عەفرین ەوە توانی سۆزی نەتەوە پەرەستەكان بەدەستبهێنێت
لەو روانگەیشەوە ئیبراهیم پێی وایە ئەنقەرە بەمەبەستی درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە ئەدلب سازش دەكات و بەشێك لەو شارە رادەستی سوپای سوریا دەكات،بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەنقەرە ناتوانێت ناوچەیەكی ئارامی فراوان لەوناوچەكەدا درووست بكات ئەگەر ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵ نەكات. 
سەرچاوە / سكای نیوز