بۆ جوانی پێست تەمانە بخۆن

تەندروستی 04/08/2019

 

چاودێر
 تەماتە یەكێكە لەو خۆراكە سەرەكییانەی كە لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا بەكاردێت و لە وەرزی هاویندا بەرهەمدێت، خواردنی تەماتە دەتوانرێت بە شێوەی جۆراوجۆر مرۆڤ سودیان لێ دەبینێت، ئەویش بەهۆی ئەو پرۆتین و ڤیتامینانەی كە لە خۆراكەكەدا بوونیان هەیە، گرنگترین سودەكانیشی بۆ پێست بریتین لە.
یەكەم: دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی روخسار چونكە بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و پرۆتین و دژە ئۆكسیدی تێدایە.
دوەم: دەبێتە هۆی لابردنی زیپكەی روخسار.سێیەم: بە خواردنی روخسار گەنجتر دەردەكەوێت و دەبێتە هۆی نوێكردنەوەی خانەكانی روخسار.
چوارەم: پێست دەپارێزێت لە تیشكەكانی سەروبنەوشەیی كەدەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و چرچی روخسار.
پێنجەم: دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاوساوی ژێرچاو، ئەویش بە دانانی قاشێك تەماتە لەسەر چاو تاوەكو ئاوساوی چاو نامێنێت.
شەشەم: دەبێتە هۆی گەشەكردنی خانەكانی روخسار.
حەوتەم: سودێكی زۆر بە پێستی سەر دەگەیەنێت و وادەكات تاڵەكانی قژ زوتر گەشەبكەن.