55 ساڵ زينداني سزادران
ژن 01/08/2019
چاو‌دێر: دادگای ئینقلابی تاران سزای 55 ساڵ زیندانی بۆ سێ ژنه چالاكوان ده‌ركرد، كه‌دژی حیجابی ناچاری وه‌ستابوونه‌وه.
ئاژانسی هرانای ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه:" هه‌ریه‌ك له یاسمین ئاریانی، موژگان كشاوه‌رز، منیره عه‌ره‌بشاهی، كه‌پێشتر نارِه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو له‌به‌رامبه‌ر حیجابی ناچاری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه سزادران.
سزاكه‌یان كۆی 55 ساڵ بۆ هه‌رسێكیان ده‌ركراوه‌و دادگاییه‌كه‌شیان به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ربووه‌و تاوانه‌كه‌شیان تێكدانی ئاسایشی میللی و گه‌نده‌ڵی و كاری ئابـڕوبه‌رانه هاوكات تۆمه‌ت خسته پاڵ كۆماری ئیسلامی.