پێش جەژن مووچە دابەشدەكرێت ؟

ئابوری 25/07/2019


چاودێر
ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 28ی تەموزی 2019، كۆتایی  بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت و بەپێی زانیارییەكانیش، لەئەگەری ناردنی پارە لەبەغداوە، راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێك دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، دراونەتە (چاودێر)،  باسلەوەكراوە: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی رابردووی ئەمساڵ دێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لەپێش جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەرێی ناردنی پارەیە لەبەغداوە، تاوەكو بتوانرێت مووچەی وەزارەتەكانی (پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی و تەندروستی) و چەند شونێكی تر دابەشبكرێت".
لەزانیارییەكاندا، ئاماژە بەوەشكراوە: حكومەتی عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دەكات و بەناردنی پارە بۆ هەرێمیش، دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە.