ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بریاریدا دەوام ئاسایی بكرێتەوە

کوردستان 20/07/2019


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت ئاسایی بكاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێك وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی ئاگاداركردوەتەوە بۆ ئاساییكردنەوەی كاتی دەوامیان، و بەپێی بڕیارەكە دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت لە ٨:٠٠ بەیانییەوە دەست پێدەكات تا ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ
لە نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا تەئكید كراوەتەوە، لەئێستا دا پاشەكەوت نەماوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی فەرمانبەران پابەندی دەوام نەبن
بەگوێرەی نوسراوەكە لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك دەوام لەو ماوەیە كەمتربێت بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی وەزیرەكەی و فەرمانبەرەكە ش رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر