فەڕەنساو ئەڵمانیا لەسەر كەشتیە بەریتانیەكە هۆشداری دەدەنە ئێران

جیهان 20/07/2019


فەڕەنساو ئەڵمانیا بەهاوبەشی سەبارەت بەدەسبەسەراگرتنی كەشتییە بەریتانیەكە لەلایەن ئێرانەوە بانگەوازێكیان ئاڕاستەی كاربەدەستانی ئەو وڵاتەكردوە. 
وەك لە بانگەوازەكەدا هاتوە كە دەڵێن پێویستە ئێران ڕێز لەبنەماو یاسا نێودەوڵەتیەكان بگرێت و هەرچی زوە كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی بەریتانیا ئازاد بكات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندوە كە ئەو هەنگاوەی ئێران دەینێت گرژیەكان زیاتر دەكات و پەویوەندیە نێو دەوڵەتیەكان دەخاتە مەترسیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساو ئەڵمانیاش بەهاوبەشی لەڕاگەیەنراوەكەدا دەڵێن ئەم هەنگاوەی ئێران كێشەكان قوڵتر دەكاتەوەو مەترسیەكان زۆرتر دەكات، بۆیە ئێمە پشگیری خۆمان بۆ بەریتانیا ڕادەگەیەنین و هەرچیەك پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.