نێتفلێکس ١٣ هۆکارەکە سانسۆر دەکات

ڕەخنەی چاودێر 16/07/2019

ڕەخنەی چاودێر

لە بەشی کۆتاییی وەرزی یەکەمی زنجیرەی "لەبەر ١٣ هۆکار..." کە لە ڕۆمانێکی جەی ئاشەر بە هەمان ناوەوە وەرگیراوە، کەسایەتیی هانا بە ڕۆڵبینینی کاتری لینگفۆرد بە گوێزان ڕەگی دەستی خۆی دەبڕێت. ئەو خۆی دەکوژێت و دایکی جەستە بێگیان و نوقم-لە-خوێنەکەی ئەو لە حەمامدا دەدۆز‌ێتەوە. ئەم دیمەنە سێ-خولەکییە، کە بە وردەکارییەوە نیشان دەدرێت، لە توێژینەوەکاندا بە "وێرانکەر/تێکدەر/" دەرکەوتووە و ئێستا کەوتووەتە بەر تیغی سانسۆر.

لە بەیاننامەیەکدا کە نێتفلێکس بڵاوی کردووەتەوە: هاتووە: "ئێمە لە گەنجانمان بیستووە کە "١٣ هۆکار..." وای لێ کردوون بۆ یەکەمجار لە کاتی خەمۆکیدا بیر لە خۆکوژی بکەنەوە." هەروەها بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات: "بۆیە بە ڕاوێژکردن بە شارەزایانی پزیشکی و بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمهێنەراندا بڕیارمان دا ئەو دیمەنە وێنە بگرینەوە."

بە پێی توێژینەوەکان: لە کاتی پەخشی ئەم زنجیرەیەوە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە خۆکوژی لە ئەمەریکا ڕێژەکەی بەرز بووەتەوە. توێژەرانی نەخۆشخانەی سەرتاسەریی منداڵانی ئەمەریکا لە توێژینەوەکانیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە مانگێک دوای پەخشی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە، ئاماری خۆکوژی لە نێوان تەمەنی ١٠ بۆ ١٧ ساڵ ٢٨٪ زیادی کردووە، کە ئەمە بەرزترین ئامارە لە ماوەی ٥ ساڵی توێژینەوەی ئەو گرووپەدا. نۆ مانگ دوای پەخشەکە دۆخەکە خراپتریش دەبێت و ١٩٥ حاڵی خۆکوژی تۆمار دەکرێت.

شایەنی باشە: فیلمەکە باس لە هانا دەکات کە ١٣ هۆکار بۆ خوکوژییەکەی خۆی دەهێنێتەوە. پێشتر ڕۆمانەکەیش لە هەندێک ناوەند و قوتابخانەدا قەدەغە کرابوو.