ئێران ساڵێكی تر دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

ڕاپۆرت 15/07/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
بەرپرسێكی باڵای ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات وڵاتەكەی دەگەرێتەوە بۆ قۆناغی پێش واژۆكردنی رێكەوتننامە ئەتۆمیەكە و لەندەن یش تەئكیدی كردەوە دەرفەتی رزگاركردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە زۆر لاوازە.
ئاژانسی رەسمی هەواڵەكانی ئێران " ئیرنا" لە زاری بەهرۆز كەمال وەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران بڵاویكردوەتەوە گەر وڵاتانی ئەوروپا پابەند نەبن بە بەڵێنەكانیەوە بەرامبەر بە ئێران  وڵاتەكەی دەگەڕیتەوە بۆ قۆناغی پێش واژۆكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی كە لەگەڵ وڵاتانی زل هێزی جیهان لەسەری رێككەوتون.
ئێران تەئكیدی كردوەتەوە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا هەوڵی زیاتر بدەن تا ئێران ئاسانكاری ئابوری زیاتر بۆ بكرێت چونكە ئێران كۆت وبەندی لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ولاتەكەی داناوە بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەكە كە ولاتەكەی واژۆی كردوەو ساڵی پار ئەمریكا لە رێككەوتننامەكە كشایەوە 
لێدوانی بەرپرسە ئێرانیەكە هاوكاتە لەگەڵ كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی كە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەیان واژۆكردوە " بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا" كە لە ئێستادا لە برۆكسل بەرێوە دەچێت بەمەبەستی گفتۆگۆكردن لەسەر دۆسیەیی ئێران 
ئەوسێ وڵاتە لە راگەیاندراوێكی سێ قۆڵییدا بڵاویانكردەوە ئەوان پابەندن بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە لەگەڵ ئێران و نیگەرانی خۆشیان دەربری لەئەگەری شكست هێنانی رێككەوتننامەكە.
كۆبونەوەی برۆكسل لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ قایلكردنی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ هێوركردنەوەی بارگرژیەكان و دەستپێكردنەوەی دانوستان هەرچەندە ترسی ئەوەیان هەیە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە كە ساڵی 2015 واژۆ كراوە لە بارببرێت و شكست بهێنێت.
دەرفەتێكی لاواز.
ئەمرۆ دووشەممە جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند : هێشتا كات لەبەردەستدا ماوە بۆ رزگاركردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران 
وتیشی وڵاتەكەی هاوڕا نیە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵە كردن لەتەك قەیرانی ئێران دا.
هانت لەكاتی گەیشتنی بە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: تا ئێستا ساڵێك لەبەردەم ئێراندا ماوە بۆ بەرهەم هێنانی بۆمبی ناوەكی ،بەڵام دەرفەتێكی لاواز لەبەردەستدایە بۆ رزگاركردنی رێككەوتننامەكە بە زیندوویی.
بارگرژیەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوام لە پەرەسەندندا بوو وگەیشتە لوتكە كاتێك مانگی رابردوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  بڵاویكردەوە بەنیازە هێرشی ئاسمانی بكاتە سەر ئێران و لەدوا ساتدا ترامپ لە بریارەكە پاشگەزبوەوە.
ئیدارەی ترامپ بڵاویكردەوە ئامادەن دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامبدەن بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی فراوانتر ، بە شێوەیەك كە پرۆگرامی موشەكی بالیستی ئێران و پرسی هاوكاریكردنی میلیشیا تێرۆریستیەكانی ناوچەكە بگرێتەوە كە ئێران هاوكاریان دەكات.
مانگی رابردوو ئێران بڵاویكردەوە ئەوان لەوەڵامی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەو سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا دەیانەوێت خۆیان لەچەند بەندێكی رێككەوتنەكە بدزنەوە.  
سەچاوە/ سكای نیوز