سوودەكانی خۆ شۆردن لەكاتی تووشبوون بە دڕكەومێكوتە

تەندروستی 14/07/2019


چاودێر: تابان رەزا
 دڕەكەو مێكوێتە نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە و یەكێكە لەونەخۆشیانەی بە خێرای لەكەسێكەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كەسێكی تر و هەموو مرۆڤێك  لەژیانیدا دەبێت دڕەكەو مێكوتە بگرێت، لەبارەی نەخۆشیەكەوە هەر لەكۆنەوە وتراوە كە كە توشبوان نابێت خۆیان بشۆن، بەڵام  پزیشیكێكی پسپۆر ئەوە ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت" لەڕووی زانستی پزیشكیەوە  راست نیە، چونكە خۆشتن بەبەشێك لەچارەسەری نەخۆشیەكە دادەنرێت"
 ئاساییە لەكاتی دڕكەو مێكوتە خۆت بشۆیت
د.محمد سیدعلی،  بەكالۆریۆس لە نەشتەرگەری گشتی و هەناوی، ئاماژەبەدەكات،هەر لەكۆنەوە هەڵە تێگەیشتنێك هەیە دەربارەی نەخۆشانی دڕكەومێكووتە كە دەگووترێت نابێت خۆیان بشۆن و خۆ شۆردن خراپە، بەڵام لەراستیدا لەرووی زانستی پزیشكییەوە ئەم قسەیە درووست نییە و خۆ شۆردن نەك ئاساییە بگرە دەكرێ وەك بەشێك لە چارەسەر سوودی لێ ببینرێ، بەڵام بە رەچاوكردنی چەند مەرجێك.
مەرجەكانی خۆشتن لەكاتی توشبون بە دڕكەو مێكوتە
١- پێویستە ئاویی خۆ شۆردنەكە و شوێنی خۆشۆردنەكەش سارد بێت.
٢-نابێت سابوون و شامپۆی ئاسایی بەكاربێت، ئەگەر بەكاریش هێنرا دەبێت سابوون و شامپۆی منداڵان بەكاربێت، چونكە خەستیان كەمترە.
٣- نابێت لفكە یا هەر شتێكی تری زبر بەكاربهێنرێت بۆ خۆشۆردن، چونكە دەبێتە هۆی برینداركردن.
٤- ئەگەر كەسێك نەخۆشەكە بشوات، ئەوا پێویستە ئەو كەسە خۆی پێشتر تووشی دڕكەو مێكوتە هاتبێ، ئەگەرنا رەنگە تووشی دڕكەو مێكوتە بێت.
٤-ئەو كەلوپەلانەی بۆ شۆردنی نەخۆشەكە بەكاردێن، نابێت بۆ شۆردنی كەسێكی تر بەكاربێت و تێكەڵاوی كەلوپەلی تر بكرێ.
سوودەكانی خۆ شۆردن
ئەو پسپۆڕە، باسی لەوەش كرد،  خۆ شتن لەكاتی  توشبون بە دڕەكەو مێكوتە چەند سودێكی هەیە، ئەویش ئاوی سارد ئازار و خورانی دڕكەومێكووتە كەم دەكاتەوە،لەبەرئەوەی نەخۆشەكان پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە و (تا) یان هەیە، ئاوی سارد دەبێتە هۆی دابەزینی تا.
 وتیشی، ئەگەر نەخۆشەكە خۆی نەشوات و پاكوخاوێن نەبێت، هەندێ جار پەڵە و زیبكەكانی دڕكەو مێكوتە تووشی هەوكردنی بەكتریایی دێن و وادەكات حاڵەتەكەی خراپتر بێت، بۆیە خۆشۆردن دەیپارێزێت.