کەمێکی تر یەکێتی و پارتی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک رادەگەیەنن

کوردستان 11/07/2019

کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی دەستیان بە کۆبونەوە کردو بەپێی زانیاریەکانی چاودێریش لە کۆبونەوەکەدا کۆتایی بە پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دێنن. هاوکات بڕیارە دوای کۆبونەوەکە بە ڕەسمی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک وەک کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی و کاندیدی کورد رابگەیەنرێت کە ئەو کاندیدەش ئەندازیار تەیب جەبارە.