شیعر هەنووکەیە
شاڵاو حەبیبە
هاوڕێم ڕه‌وا هه‌ژار، له‌م ماوانه‌ی دواییدا به لێدوانێک جارێکی دیکه سه‌رنجی بۆ باسی شیعر وه‌ک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک ڕاکێشام. دیاره ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌مڕۆکه له‌سه‌ر شیعر و شاعیری هه‌ن و که زۆر جاریش گاڵته‌جاڕانه ده‌خرێنه ڕوو، نه‌ک له ڕابردوودا، بگره له به‌ره‌به‌یانی یه‌که‌مین شیعرنووسینی کوردییه‌وه به هه‌مان چه‌شن بووه. ڕوونه له‌م نێوانه‌دا مه‌به‌ست له نالییه، که بۆ یه‌که‌م جار بیر له‌وه ده‌کاته‌وه شیعر به زمانی کوردی (بنووسێت) و پاشان ڕه‌خنه‌کان- له‌وه‌ی که بۆ به کوردی شیعر ده‌نووسێت(!)- ده‌گه‌نه ئاستێک که ناچار بێت له‌و باره‌یشەوە دیسان هه‌ر شیعر بنووسێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نالی ئه‌و به‌رگرییه شیعری و زمانییه‌ی نه‌کردبا، ئه‌مڕۆکه خودی شیعره‌کانی، ئه‌و به‌رگرییه‌یان ده‌کرد. بۆیه ئێمه له یه‌که‌م هه‌وڵمان له نووسینی شیعر به زمانی کوردی‌دا سه‌رکه‌وتوو بووین، خۆشبه‌ختانه ته‌نانه‌ت یه‌که‌مینی ئه‌م هه‌وڵانه شیعری چاکن و ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا پێشهاتێکی نوێیه.
به بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نالی نا‌ئومێد بوایه و به ڕه‌خنه‌ی هاوه‌ڵان و هاوزمانه‌کانی کاریگه‌ر بوایه و چیتر شیعری نه‌نووسیبایه، چی ده‌بوو؟ ئه‌وا ڕه‌نگه ده‌ستپێکی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه ساڵانی ساڵ دوا که‌وتبا، تا زمانشکێنێکی دیکه په‌یدا ده‌بوو، که شیعر و زمانی کوردی ئاشت بکاته‌وه. بۆیه له‌م ڕووداوه‌ی نالییه‌وه، که شیعرنووسینی به زمانی کوردی کرد به ڕووداوێک، چه‌ند خاڵێک هه‌ن:
یه‌ک: شاعیرانی کورد له‌گه‌ڵ هه‌ر شیعرنووسینێکدا ستایشێکی نالی قه‌رزارن، که ئه‌و بوو وای کرد ئێمه ئه‌مڕۆکه به کوردی شیعر بنووسین و بخوێنینه‌وه.
دوو: پێش نالی ڕه‌نگه وا باو بووبێت که زمانی کوردی، یان زمانی شیعریی کوردی- بێ ئه‌وه‌ی هێشتا بوونی هه‌بووبێت- هیچ نهێنییه‌کی تێدا نییه و به‌تاڵه، که ئه‌م بۆچوونه لای زۆرێک هێشتا هه‌ر هه‌یه- و نالی یه‌که‌م نهێنیبینی زمانی کوردی بوو، که ئه‌م توانا زمانییه‌ی بۆ خوێنه‌ران ئاشکرا کرد. هه‌رچه‌ند زۆرێک ئیمانیان نه‌هێنا، ئایا ئه‌مڕۆکه‌یش ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانێک یان نووسه‌رانێک که دژه‌شیعر ده‌بن، که‌موکوڕی له شیعره‌کانه‌وه‌یه؟ که هه‌ڵبه‌ت (به‌ڵێ/نه‌خێر) لێره‌دا که‌ڵکی نییه و وه‌ڵامه‌که کاتی باشتری ده‌وێت. بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌شفێکی تازه له شیعردا، بنه‌ڕه‌تێکمان هه‌یه، که که‌شفه شیعری و زمانییه‌کانی نالین.
سێ: نالی به کرده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماند: شیعر پێویسته به‌رده‌وام له دۆخی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا بێت، چونکه ژانرێکی تازه‌یه و (ئێستایش هەر تازەیە) له ئاسته باڵاکه‌یشیدا، ژانرێکی عه‌وامانه نییه و چاوه‌ڕێش نه‌که‌ین که گشت خوێنه‌رێک شیعردۆست بێت. ئه‌وه‌ی له ئه‌مڕۆدا و به ده‌رکه‌وتنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زیاتر له سه‌رده‌مه‌که‌ی نالی پێویستمانه، ئه‌و خۆڕاگرییه تونده‌ی نالییه له هه‌مبه‌ر شیعرناخۆشه‌ویستاندا، چونکه ئه‌مڕۆکه به حوکمی لێشاوی شیعره-بۆ-خه‌نده-شه‌یر-کراوه‌کان پێویستمان به توندترکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نگه‌ره ئه‌ده‌بییانه‌یه، که هه‌ڵبه‌ت به‌رگریی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا به‌رگرییه له شیعر وه‌ک کرده‌یه‌کی زمانه‌کی و بوونه‌کی، نه‌ک باش و خراپییه‌که‌ی، ئەم بەرگرییە زۆر جار هەر شیعر خۆیەتی.
چوار: ده‌بێت سوپاسی ئه‌و حه‌شره بکه‌ین که له شێخ ڕه‌زاوه به حه‌شری نێره‌که‌ر ناسراوه و ده‌ستخۆشیی سه‌ره‌کییش دیسان هه‌ر بۆ نالییه. ئه‌گه‌ر نالی نه‌بوایه، دوور نه‌بوو ساڵانی ساڵان زمانێکی بێ شیعر ژیاباین و وڵاتێکی بێ شیعر. به هۆی نالییه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆکه لێشاوێک له شاعیرانی باش و خراپ خه‌ریکی شیعرنووسینن. ئه‌مه‌یش حاڵه‌ته نیگه‌تیڤه‌که نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی جێی ڕه‌خنه‌یه، ئه‌وه‌یه که دژه‌شیعربوون- هه‌ندێک جار به ناوی خودی شیعره‌وه و زۆر جاریش به ناوی شیعره ئاست-زۆر-نز‌مه‌کانه‌وه- به‌رفراوانه، که‌چی شیعره باشه‌کانیش هێشتا که‌م که‌سێک ده‌یانخوێننه‌وه. ڕوونتری بکەمەوە: زۆرێکان گلەییی ئەوە دەکەن کە شیعری کوردی خراپە بۆیە دژین و نایخوێننەوە، کەچی شیعرە باشەکانیش هەر ناخوێننەوە. بۆیە لێرەدا کەموکوڕییەکە لە شیعردا نییە، لە هەڵبژاردنەکەماندایە. دەنا هەر ئێستا ئەو شیعرە باشانەی بە زمانی کوردی نووسراون، تەمەنێکی باشیان بۆ خوێندنەوە گەرەکە، بۆ نەتەوەیەکی بە ڕێژەی نەتەوەی کوردیش، یان بەو هێندەیەی بە زمانی کوردیی سۆرانی دەنووسن، ڕەنگە هێندە بەس بێت.
پێنج: کاتێک شیعر ده‌خوێنینه‌وه، پێویسته گشت ئه‌و زمانه‌مان فڕێ دابێت که پێشتر ده‌مانزانی، چونکه ئێستا ئیتر زمانێکی نوێ ده‌ناسین. ئەمە یەکەم کەس نالی، بە شیعرەکانی پێی گوتین و وەک حاڵی‌بوون هێشتا بە زۆرێکمان نەگەیشتووە. ڕەنگە هەر ئەمەیش هۆی زۆرێک لە ڕەتکردنەوەکان بێت.
شەش: لە کۆنترین دەستکەوتە ئەدەبییەکانی ئێمەی کورد شیعرە و زۆربەی گاڵتەجاڕییەکانیش لە لایەن خوێنەران و هەڵبەت خودی شاعیرانیشەوە هەر بە شیعر دەکرێن؛ ئەمە بارێکی ئاسایییە: چونکە بوونەوەرێکی لەمێژینەیە لەنێومان و هێشتا نەیویستووە تێکەڵ بەو زمانە بێت کە ئێمە دەیخوازین. بارێکی نائاسایییە: چونکە هێند لەمێژینەیە و هێشتاکە بەرامبەری بە ئاستی حاڵی‌بوون نەگەیشتووین.
حەوت: ئەو بوێرییە زمانییەی نالی کردی، نامەیەکە بۆ سەرجەم شاعیرانی دوای خۆی، ئێمە پێویستە نامەکە بکەینەوە، ئەگەر دەمانەوێت شیعر بنووسین.