نزیكی 10 هەزار كەمئەندام موچەی پێنج مانگیان لێبڕدراوە

کوردستان 27/06/2019

چاودێر:
نزیكی 10 هەزار كەمئەندام موچەی پێنج مانگیان بڕدراوە و لەئێستاشدا داوای وەرگرتنەوەی ئەو موچانە دەكەن.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  پێشتر ژمارەیەك كەمئەندام ناویان لەلیستی كەمئەنداماندا سڕدرابوونەوە، بەبیانوی نزمی ڕێژەی كەمئەندام، بەڵام دواتر سێ هەزار و 30 كەس لەسلێمانی تانەیان لەو بڕیارەدا و لەئەنجامدا دوو هەزار و 450ە كەمئەندام دەرچوون و ناویان چۆتەوە ناو لیستی كەمئەندامان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەهەموو هەرێمی كوردستان نزیكی 10 هەزار كەمئەندام موچەیان بڕدراوە و دواتر كە تانەیان داوە، دووبارە خراونەتەوە ناو لیستی موچەی كەمئەندامان.

باسی لەئەوەشكرد، ئەو كەمئەندامانە كە نزیكی 10 هەزار كەس دەبن، موچەكانی مانگی 6 و 7و 8و 9 و10 وەرنەگرتووە.

هێمای بۆئەوەشكرد، ئێستا داوادەكەن موچەكانیان بردێتەوە، ئەگەریش موچەكەیان پێنەدرێتەوە غەدرێكی گەورەیە لە كەمئەندامان دەكرێت.